زیانەكانی خواردنەوەی قووتوە وزە بەخشەكان چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی خواردنەوەی قووتوە وزە بەخشەكان چین ؟؟

 

 

وادانێ ئۆتۆمبێلێكت هەیەو پاتریەكەی (40) ئەمپێرەو تۆش پاتریەكی (60) ئەمپێری دەخەیتە سەر، چاوەڕێ دەكەیت چی ڕووبدات ؟

رەنگە هەستان و كێشی ئۆتۆمبێلەكەت لەجاران زۆر باشتر بێت، لێخوڕینی خۆشتربێت، چونكە وزەی زیاتر دەداتە مەكینەكە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت بە بەردەوامی لەسەر ئەم پاتریە بێت، ئەوا ئەگەری پەككەوتنی مەكینەكەی هەیە، چونكە بەردەوام هێزی زۆری لە ڕادەبەر بەزیان كۆتایی دێت.

هەمان شتیش بۆ خواردنەوەی قوتووە وزەبەخشەكان دروستە، چونكە ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆی زیادبوونی هیزی ماسولكەو بەهۆی مادە وریاكەرەوەكانیش تەركیزی مرۆڤ زیاد دەكەن و كارەكانی ئاسانترو چاڵاكتر ئەنجام دەدات، ئەوا مرۆڤ حەز بەخواردنەوەیان دەكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تواناو هێزی ماسولكەكانی دڵیش زیاد دەكەن، خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەكەن و فشاری خوێن بەرزدەكەنەوە، ئەوا ئەگەری لەناكاو ڕاوەستانی دڵ هەیە بەتایبەتی لەگەنجاندا ئەم مەترسیە زیاترە، بۆیە پیویستە گەنجان ئەو ڕاستیە بزانن، ئەگەرچی ئەم وزە بەخشانە حەرام نین و ڕێگە پێدراون، بەڵام زیان و مەترسیان لە زۆر حەرام و قەدەغەكراوەكان زیاترە.

(د. ڕێدار موحەمەد ئەمین – پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ