لەبارەی بەرێوەچوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگەیەنراوێك بڵاوكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی بەرێوەچوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگەیەنراوێك بڵاوكرایەوە

 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دوای زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر دانانی بەردی بناخەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت كاركردن لە شەقامەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیكەی %10ی كارەكانی تەواوكراون

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-02-2021 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کار و قۆناخەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگە دەكات و لەگەڵ باشبوونی كەشوهەواش كارەكانی تەواوكردنی شەقامەكە باشتر بەڕێوەدەچن.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە و یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کە بە تەواوبوونی قەرەباڵخیی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکانی سلێمانی کەمدەکاتەوە.

بە پێی گرێبەستی قەیوان گرووپ، جێبەجێکاری پرۆژەکە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بە چەند قۆناخێک تەواو دەکرێت. قۆناخی یەکەمی لە شارۆچکەی تاسڵوجەوە دەست پێدەکات تاوەکو گوندی دەمرکانی سەر بە شارۆچکەی عەربەت. تەواوی تێچووی قۆناخی یەکەمیش 400 ملیار دیناری عێراقییە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بە بەردەوامی كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكات و دەڵێ: كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەگوێرەی خشتەی بەرەوپێشچوونی كارەكان بەردەوامە، هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بە سەختی شوێنی دروستكردنی شەقامەكە دەكات و دەڵێ: تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تاڕادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناخی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە:یەكێکی دیکە لە ئاستەنگەکانی دروستکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر و بارانە، ساسان عەونی لەبارەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوای باراناوی و بەفربارین لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی كارەكانی شەقامەكە دەڵێ: ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لە بەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی كارەكان دروست بوو،

هەروەها وەزیری گەشتوگوزار بەڵێنی ئەوە دەدات کە لەگەڵ خۆشبوونی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەرەو پێش بچن.

 

هه‌واڵی گرنگ