نرخی نەوت دادەبەزێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت دادەبەزێت

 

 

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی ‌و ئەوەش پەیوەست دەكرێت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار‌و دابەزینی بەهای قەواڵە داراییەكان.

لە دوای بەرزبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، دابەزینی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك نزیكەی (1.5%) ی بەهاكەی لەدەستدا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە: نرخی نەوت، (1.5%) ی بەهاكەی لەدەستداوە، ئەوەش لەدرێژەی ناجێگیری بازاڕی نەوتی جیهانی دێت.

بە گوێرەی وتەی شارەزایان بۆ ئاژانسەكە: لەپاڵ خواست ‌و خستنەڕووی نەوت لە بازاڕدا، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار‌و دابەزینی بەهای قەواڵە داراییەكان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتن.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە: نرخی نەوتی تەكساس، (96) سەنت دابەزیوە‌و بە (62.57) دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە‌و نرخی نەوتی برێنتیش، (86) سەنت دابەزیوە‌و بە (66.02) دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی ئەو شەپۆڵی بەفرو سەرمایەی هەفتەی ڕابردوو ئەمریكای گرتەوە، بەشێكی زۆری پاڵاوگەو كێڵگە نەوتییەكانی تەكساس، بەستیان، ئەوەش وای كرد، بەرهەمی نەوتی ئەمریكا نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە كەم بكات ‌و هەر ئەوەش، نرخی نەوتی بەرزتر كردەوە تاكو‌ نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە (67) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ