كوردستان بەرەو قوناغێكی مەترسیداری سۆشیال میدیا دەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردستان بەرەو قوناغێكی مەترسیداری سۆشیال میدیا دەچێت

شارەزایەكی بواری كۆمپیوتەر رایدەگەیەنێت ماوەی چەند ساڵێكە سێكسی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار دۆلار رەوانەی دەرەوەی كوردستان كراوە دەشڵێت سێكسی ئەلیكترۆنی كوردستان بەرەو قوناغێكی مەترسیداری سۆشیال میدیا دەبات .

لەمبارەیەوە ئەندام عومەر ماستەر لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:ماوەی چەند ساڵێكە سێكسی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار دۆلار رەوانەی دەرەوەی كوردستان كراوە.

ئەندام عومەر ئاماژەی بەوەش كردووە:سێكس یەكێكە لە 5 بەهێزترین سێكتەری بازرگانی لەسەرانسەری جیهان، لەگەڵ پێشكەوتنە بەردەوامەكانی تەكنەلۆژیا، سێكسی ئەلیكترۆنییش زیاد بووە كە خۆی دەبینێتەوە لە قسە كردن و نوسین و پەیوەندی دەنگ و رەنگ (ڤیدیۆ).

ئەوەشی خستۆتەروو:بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوەخۆ، ڕۆژانە 72 كەس لە تەواوی هەرێمی كوردستان داوای یاسایی تۆماردەكات دژی خراپ بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و هەڵخەتاندن و هەرەشە و سووكایەتی پێكردن.

ئەوەشی نوسیوە :تاوەكو ئێستا ئاساییە ، بەلام ئەوەی جێگای مەترسیە ، ئێستا ئەو باند و گروپانە لە هەرێمی كوردستان ، بە مەبەست یان بێ مەبەست ، هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی ڕووتی سەدان كەس دەكەن .

 

دەقی پۆستی ناوبراو لە فەیسبوك/

 

سێكسی ئەلیكترۆنی كوردستان بەرەو قوناغێكی مەترسیداری سۆشیال میدیا دەبات ...

سێكس یەكێكە لە 5 بەهێزترین سێكتەری بازرگانی لەسەرانسەری جیهان، لەگەڵ پێشكەوتنە بەردەوامەكانی تەكنەلۆژیا، سێكسی ئەلیكترۆنییش زیاد بووە كە خۆی دەبینێتەوە لە قسە كردن و نوسین و پەیوەندی دەنگ و رەنگ (ڤیدیۆ).

سێكسی ئەلیكترۆنی چیە ؟

سێكسی ئەلیكترۆنی بریتیە لە خۆبەتاڵكردنەوە لە حەز و ئارەزوەكان لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر چ بە شێوەی نوسین (نامە-چات)،بە شێوەی دەنگ (مۆبایل ئەپڵیكەیشنەكانی پەیوەندی كردن)یاخود بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ (ڤیدیۆكۆڵ).

ماوەی چەند ساڵێكە سێكسی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار دۆلار رەوانەی دەرەوەی كوردستان كراوە.

نەبوونی هۆشیاری پێویست و تێنەگەیشتن لە بنەما سەرەكیەكانی سۆشیال میدیا ، بە بێ دەنگی كوردستانی پەلكێش كردوە بۆ قۆناغێكی مەترسیدار و هێواش هێواش ئەو مەترسیانە ئاشكرا دەبن ...

لە ماوەی ڕابردوودا و بە تایبەتی تر كۆتایی ئەم 3 ساڵە ، مانگانە سەدان هەزار دۆلار رەوانەی دەرەوەی ووڵات دەكرێت (بە تایبەتی مەغریب و تونس و جەزائیر) بە هۆی تۆماری ڤیدیۆی ئابروبەرانەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان یاخود بە واتایەكی تر سێكسی ئەلیكترۆنی .

باندە مەغریبیەكان سەرمەشقی ئەو كارەیان كردوە و لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە سێكسی ئەلیكترۆنی بە شێوەی ڤیدیۆ لەگەڵ خەڵك ئەنجام دەدەن و دواتریش هەرەشەی بڵاوكردنەوەی لێدەكەن ،بۆ ئەم مەبەستەش مانگانە سەدان هەزار دۆلار لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی دەرەوەی ووڵات دەكرێت بە مەبەستی ئابرونەچوون و بڵاو نەكردنەوەی ڤیدیۆكانیان ..

سەرنجتان ڕادەكێشێم بۆ ڕاپۆرتێكی كەناڵی ئاسمانی رووداو ، كە لە قەزایەكی بچووكی ئەم كوردستانە، هەفتانە 11 كەس ڤیدیۆی سێكسی لێ تۆماركراوە لەلایەن ئەو باندە مەغریبیانەوە .

لە هەمان كاتدا و بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوەخۆ، ڕۆژانە 72 كەس لە تەواوی هەرێمی كوردستان داوای یاسایی تۆماردەكات دژی خراپ بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و هەڵخەتاندن و هەرەشە و سووكایەتی پێكردن .

تاوەكو ئێستا ئاساییە ، بەلام ئەوەی جێگای مەترسیە ، ئێستا ئەو باند و گروپانە لە هەرێمی كوردستان ، بە مەبەست یان بێ مەبەست ، هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی ڕووتی سەدان كەس دەكەن ...

لە 2 مانگی رابردوودا تۆری كۆمەلایەتی سناپ چات كەوتۆتە ژێر هەرەشەی ئەو باندە كوردیانە و دەیان ڤیدیۆی رووت و سێكسی كچی كوردیان بلاوكردۆتەوە.

ئەوەی گرنگە تاوەكو ئێستا هۆشیاری پێویستی بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان نیە ، لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی رووت لە نێوان 2 خۆشەویست ، یان 2 هاوڕێ ، یان 2 هاوسەر ،،،هتد وای كردوە كە دوای بڵاوبونەوەی ئەو ڤیدیۆیانە بە لێدان و جیابونەوە (تەلاق) و تەنانەت هەندێك كەیس بە كوشتن كۆتایی هاتوە ...

دوو بنەمای سەرەكی هەیە بۆ ئەو ئەو جۆرە لادان و هەڵەكردنانە ، یەكەمیان نەبوونی هۆشیاری تەكنەلۆژی (كە نازانم كێ بەو كارە هەڵبسێت و خەڵك ئاگادار بكاتەوە لەو جۆرە مەترسیانە )،دوەمینیان ئەو بێ كەسیەی لە سۆشیال میدیا و راگەیاندنی كوردی هەیە كە وایان لە خەڵك كردوە هەموو شتێكیان لا ئاسایی بێت ، پر بینەرترین و زۆرترین خوێنەری بابەتەكان یان باسی سێكسە ، یان ڤیدیۆی نیمچە ڕووت وسێكسیە .

ئەووەی جێگای هەڵویبستە لەسەر كردنە ئەوەیە كە لە هەركەسێك بپرسیت و ئامۆژگاری بكەیت كە ئاگاداری خۆی و ماڵ و منداڵ و خۆشەویستانی بێت ، ئەوا بێ یەك و دوو دەڵێت ئاگرە سوورە لە من دوورە ،بەڵام بێ ئاگا لەوەی ڕۆژێك دێت ئەو ئاگرەی سۆشیال میدیا هەمومان بەرەو هەڵدێر دەبێت و دوور یان نزیك كاریگەری نەرێنی لەسەرمان بەجێدەهێڵێت .

زۆری تر هەیە بۆ ووتن ، بە 10 بابەتی تریش تەواو نابێت،هیوادارم هەموو لایەك دووربن لەو كێشە و گرفتانە ...

باقی وە سەلام

ئەندام عومەر

ماستەر لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر

بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری

May be an image of Andam Omar, hair and standing

 

هه‌واڵی گرنگ