فراكسیۆنی یەكگرتوو: حكومەت دەتوانێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی یەكگرتوو: حكومەت دەتوانێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێن و دەرفەتی كاركردن بۆ گەنجانی هەرێم بڕەخسێندرێت.

د.شێركۆ جەوت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەتوانێت پرسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلا بكاتەوەو دایان بمەزرێنێت.

هەروەها ووتیشی: دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بودجەیەكی كەمی پێویستە لەچاو ئەو ڕێژە زۆرە نایاساییەی لە دامەزراندندا كراوەو بە دانەمەزراندنیان ستەمێكی گەورە لە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان كراوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە گرفتێكی دیكەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەیە جیاوازی هەیە لە وادەی دابەشكردنی مووچە لەنێوان پارێزگاكانداو ئەوەش مامۆستایانی وانەبێژ نیگەران دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ