بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە بۆ دابینکردنی ئامێرو پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە و نۆ مەرجیشی لەوبارەیەوە ئاشکرا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستەکانی لە ئەمیندارێتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوریو کەوتووە ڕایگەیاندووە، بانگەوازی سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەت بە دابینکردنی پێدوایستی پزیشکی دەکەین بۆ بەشداریکردن لە کەمگەری کراوە بەمەبەستی دابینکردنی ئامێرو پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە.