لەبارەی چارەنوسی پڕۆسەی خوێندن دوو بژاردە دەخرێتەڕوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی چارەنوسی پڕۆسەی خوێندن دوو بژاردە دەخرێتەڕوو

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ نەڕوات دوو بژاردەیان دەستنیشان كردوە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەواندا عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: لیژنەكەیان كۆبوونەوەی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە و یەكێتی مامۆستایان كردوە، بۆ گەڵاڵەكردنی پێشنیار لەسەر چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن.

گوتیشی: لەبەر زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا، بەلای هەموو ئامادەبووانی كۆبوونەوە مومكین نیە دەرگای قوتابخانەكان ئێستا بەڕووی قوتابیان بكرێتەوە، بۆیە هەموومان سەرقاڵی ئەوەین دەرچەیەك بدۆزینەوە وەك بژاردە تاوەكو خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ نەڕوات.

لەبارەی بژاردەكان سەرۆكی لیژنەی پەروەردە گوتی: یەكێك لەبژاردەكان خوێندنی ئەلیكترۆنیە، بژاردەكەی تریش تا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی دەكرێت دەرگای قوتابخانەكان بەداخراوی بمێنێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ