ئاماری توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماری توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم ڕاگەیەندرا

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هەزارو ٩٢ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات ٤٨٣ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو یازدە هه‌زارو ٧٣ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش هەزارو ٩٢ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه ٤٨٣ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٥ كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئاماری گشتی:
 
پشکنین ١٤٥٧٠٤٨ (٥١٨١٣٨ هەولێر، ٣٢١٨٥٨ سلێمانی، ٦٠٩١٤٠ دهۆك، ٧٩١٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٩٣٥٦ (٤٤٤٢١ هەولێر، ٣٧٦١٧ سلێمانی، ٤٤١٦٢ دهۆك، ٣١٥٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٢٨١٧ (٣٧٩٢٧ هەولێر، ٣١٥٩٢ سلێمانی، ٣٩٣٢٠ دهۆك، ٢٩٧٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٧٧٨ (٤٤٦٢ هەولێر، ٤٢٥٢ سلێمانی، ٤٠٢٩ دهۆك، ٣٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٦١ (١٠٣٢ هەولێر، ١٧٧٣ سلێمانی، ٨١٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

هه‌واڵی گرنگ