بەریتانیا (10) رۆژ داعشی لە مەخمور بۆردومان كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەریتانیا (10) رۆژ داعشی لە مەخمور بۆردومان كردووە

 

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاشكرایكرد، مانگی ڕابردوو لە پارێزگای نەینەوا لە ڕێگەی سێ فڕۆكەی شەڕكەری هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا چەند هێرشێكیان بۆ سەر پێگەكانی گروپە چەكدارەكانی داعش ئەنجامداوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردۆتەوە، مانگی ڕابردوو فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لە جۆری تایفۆن چەند هێرشێكیان بۆ سەر مۆڵگەكانی گروپە چەكدارەكانی داعش لە بەرزاییەكانی مەخمور لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە، ئەویش لە ڕێگەی موشەكی جۆری (ستۆرم شادۆ).

ئەوەش هاتووە، پرۆژەكە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزی زەمینی عێراق و (10) ڕۆژی خایاندووە، دواتر هێزەكانی عێراق چەكدارانی داعشیان لە ناوچەی چیای حەمرین بەرەو باشوری خۆرئاوای هەولێر ڕاوەدوناوە، هەروەها فڕۆكەكانی بەریتانیا لەكاتی پرۆسەكەدا ژمارەیەك هێرشیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا جەختی لەوەشكردۆتەوە، هێرشەكە دوای دڵنیابوونەوە بووە لەوەی چەكدارانی داعش لە تۆڕێك ئەشكەوت لە زنجیرە چیاكانی مەخموردان و دڵنیاش بوونەتەوە لە سەركەوتوویی هێرشەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ