بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا ٩٤ توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا ماون.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧ توشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە كراون و هیچ نەخۆشێكیش گیانی لەدەست نەداوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی خستەڕوو: ٩٤ نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە كە ١٧ نەخۆشیان لە بەشی چاودێری چڕن.