یەکەی پشکنینی خۆراک لەمەرزی کێلێ سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە: لە مانگی چواردا نزیکەی (59) پەنجاو نۆ تۆن خۆراکی گێڕاوەتەوە ووڵاتی ئێران چونکە لە پشکنین دەرنەچوون.
ئاماژە بە جۆری خۆراكەكانیش كراوە کە بریتی بوون لە: (خورما،چکلێت،شعریە،خوێ ی خۆراکی،تمرهندی،تێکەڵاوی خۆراکی، دۆشاوی تەماتە).