كوردیو
نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 75 سەنتە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-5-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 67 دۆلار و 75 سەنت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دابەزینی تۆماركردووە.
هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 64 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.