رەنگی میز چیت پێ دەڵێ لەبارەی جەستەتەوە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رەنگی میز چیت پێ دەڵێ لەبارەی جەستەتەوە ؟؟

 

 

 

میز وەك هەر دەرهاویشتەكانی تری لەش نامە بەرێكی باشە بۆ هەواڵدان لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بۆیە گۆڕانكاری ڕەنگ نیشانەیە بۆ گۆڕانكاری لە لەش كە لە دەرئەنجامی نەخۆشی یان خواردن و خواردنەوە یان دەرمان یان هەندێ حاڵەتی ئاسایی وەك ئاو كەم خواردنەوە.

ئایا گۆڕانی ڕەنگی میز نەخۆشی دیاری دەكات ؟؟ یان پێت دەڵێ : ئۆرگانێكی جەستەت نا تەواوە ؟؟

تەنها بە گۆڕانی ڕەنگی میز ناتوانین سەد لە سەد نەخۆشییەكە دیاری بكەین، بەڵكو ڕەنگەكە وا دەكات بیر لە چەند نەخۆشییەك بكەینەوەو پاشان بە پشكنینی زیاتر دەگەین بە هۆكارە سەرەكییەكە.

چەند ڕەنگی جیاوازی میزمان هەیە ؟؟ ئەی گۆڕانی ڕەنگەكە چی دەگەێنێت ؟؟ هەر ڕەنگەو كاریگەری خۆی هەیە یان نا ؟؟

ڕەنگەكان زۆرن وەك سور، قاوەیی، ڕەش یان وەك ڕەنگی بیبسی، پڕتەقاڵی، زەردی تۆخ، هەناری، شین یان سەوز، ڵێڵ بوونی ڕەنگی میز بێگومان هەر یەك لەم ڕەنگانە نیشانەن بۆ چەند نەخۆشییەك بۆ نموونە: بوونی خوێن لە میزدا لەوانەیە ڕەنگی میزەكە ببێت بە سور ئەگەر خوێنەكە تازەو زۆر بێت، یان هەناری ئەگەر خۆێنەكە كەم و تازە بێت، ڕەش ئەگەر خوێنێكی كۆن بێگومان كاتێك كە زانیمان هۆكاری گۆڕانكاری ڕەنگەكە بوونی خوێنە ئەو كات دەبێ لە هۆكاری بوونی خوێن لە ناو میزدا بكۆڵینەوە تا نەخۆشییەكە دیاری بكەین.

ڕەنگی هەناری لەوانەیە هۆكارەكەی جگە لە خوێن، هەندێ خواردن وەك چەوەندەر یان هەندێ دەرمان بێت.

زەردی تۆخ یان پڕتەقاڵی بە هۆی ئاو كەم خواردنەوە یان هەندێ دەرمان یان زەردویی

بۆ نموونە وەرگرتنی دەرمانی فلاجیل دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگی میز قاوەیی ببێت.

ڕەنگی شین و سەوز زۆر دەگمەنەو كاتییەو زۆر جار بەهۆی وەرگرتنی دەرمان دروست دەبێت.

ڵێڵ بوونی ڕەنگی میز بەهۆی بوونی هەوكردن یان قوم (رەمڵ) یان هەندێ جار كەڕوو

كام لەم ڕەنگانەی میز خراپترینیان و كامیان باشترینیانە ؟؟ ئەی كامیان حاڵەتی نائاساییە ؟؟

دەتوانین بڵێین ئەو ڕەنگانەی كە گومانی ئەوە دەكەین خوێن هۆكارەكەیەتی دەبێ بەدواداچوونی جددی بۆ بكرێت بۆ زانینی هۆكارەكەی بە ئەنجامدانی فەحسی میزو سۆنارو نازووری میزەڵدان، ڕەنگی زەردی كاڵ زۆر جار نیشانەی ئەوەیە كە میزەكە كێشەی نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ