بۆچی مرۆڤ خەونی سەیرو سەمەرە دەبینێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی مرۆڤ خەونی سەیرو سەمەرە دەبینێت ؟؟

 

 

گریمانەیەكی نوێ لە گۆڤاری زانستی دەمارەكان (patterns) دا بڵاوكراوەتەوە، هۆكاری سەیرەكانی خەون بینینی مرۆڤەكان راڤە دەكات و ئەوە شرۆڤە دەكات كە بۆچی مێشك پێویستی بەو جۆرە خەون بینینانەیە ؟؟

زۆرجار كەسەكە لەسەر جێگەكەی راكشاوەو ئاماژەی خەوێكی قووڵ و هێمن لەسەر روخساری دیارە، بەڵام لە راستیدا مێشك زۆر بە چاڵاكی كاردەكات بۆئەوەی چەند وێنەیەكی سوریالی بۆ كۆبكاتەوە كە هیچ راڤەیەكی نییەو دەیخاتە سەر شریتێك كە لای زانایان بە خەون بینین دادەنرێت.

زۆربەی جار خەونەكان زۆر دوورن لە راستییەوەو كە مرۆڤ بێدار دەبێتەوە، بۆ نموونە لە خۆی دەپرسێت بۆ لە خەومدا ماسییەكە بۆینباخی لەملدا بوو بە زمانی فەرەنسی قسەی لەگەڵ دەكردم و سەبارەت بەو خواردنەی حەزم لێیە پرسیاری لێدەكردم ؟ ئەم خەون بینیانە زۆر دووبارە دەبنەوە، زانستیش وەڵامی خۆی هەیە بۆ ئەم پرسیارانە.

(ئەریك هۆل) مامۆستای یاریدەدەر لە بواری زانستی كۆدەمارەكان لە زانكۆی تافتس لە ئەمریكا گریمانەیەكی نوێی ئاشكرا كردووە بۆ ئەو جۆرە خەونانە لەو توێژینەوەیەیدا ئاماژەی پێداوە كە لە گۆڤاری (patterns) ی زانستیدا بڵاوكراوەتەوەو دەڵیت: خەون بینینی سوریالی یارمەتیدەرە بۆ رێكخستنی وێناكردنی مێشك بۆ واقیعی رۆژانە لە رێگەی هاندەری چاوەڕواننەكراوو پشێو بەلای مرۆڤەوە، بە مانایەكی دیكە، مێشك لە رێگەی خەون بینینەوە واقیعێكی شێواو دەردەخات بۆئەوەی یارمەتی مرۆڤ بدات لە تێگەیشتنی باشتری واقیعی راستەقینەو ئەمەش بۆ شكاندنی رۆتین و وشكی ژیانە.

ئەو توێژەرە گریمانەكەی لە میكانیزمی ژیری دەستكردەوە وەرگرتووە كە بە جۆرێك دروستكراوە لە كاركردنیدا لە مێشكی مرۆڤ بچێت.

ئەو ژیرییە دەستكردە لە تۆڕێكی دەماری رۆبۆتی و زنجیرەیەك خەوارزمی پێكهاتووەو بڕێكی زۆری زانیاری پێدراوە بە چەند خاڵێكی جیاوازدا تێدەپەڕێت و رێگە دەدرێت پەیوەندی و شێوازی هەندێك شت بزانێت، وەك ئەوەی چەند وێنەیەكی پێدەدرێت بۆئەوەی فێر بێت وێنەی مرۆڤ لە ئۆتۆمبێل و جۆرەكانی خۆراك جیابكاتەوە.

هەروەها ژیرییە دەستكردەكە بە جۆرێكە ئەگەر تەنها شێوازێكی پێبدرێت، ئیدی تووشی حاڵەتێك دەبێت پێی دەوترێت ئامادەیی لە رادەبەدەرو ئەمەش مانای شێواندنی هەر زانیارییەكی نوێیە كە شێوازە باوەكەی تێك دەدات.

لەبەر ئەوە توێژەران هەندێك زانیاری پشێوی چاوەڕواننەكراو دەدەنە ئامێرەكە بۆئەوەی سیستمەكەی هەمیشە لە حاڵەتی ئامادەییدا بێت بۆ جیاكردنەوەی شێوازی ناواقیعی یان سوریالی.

(ئەریك هۆل) پێیوایە ئاوەزی مرۆڤ هەمان ئەو شتە دەكات بۆئەوەی مێشك بە تەواوی لە حاڵەتی ئامادەییدا بێت و دەڵێت: «ژیان زۆرجار بێزاركەرەو خەونبینینش بۆیە هەیە بۆئەوەی رێگە لە مرۆڤ بگرێت لەسەر شێوازە بێزارەكەكان رابێت و ببێتە بەشێك لەو سیستمە وشكە.

ئەو دەشڵێت: بەپێی ئەو گریمانەیە كە دامانناوە، خەون بینینی سەیرەو شێوازێكی مێشكە بۆئەوەی خاوەنەكەی ئاوەزێكی ساغی هەبێت.

زانایانیش پێیانوایە كە گریمانەكەی هۆل دەتوانێت زیادبوونی خەون بینینە سوریالییەكان زیاتر راڤە بكات و بە تایبەت لای ئەو كەسانەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەرەنتین كران و ژیانیان جۆرێك لە وشكی تێكەوت و ئەمەش وای لە مێشكیان كردووە كە بگەڕێت بۆ شێوازێك بۆ شكاندنی ئەو وشكییەو بووژاندنەوەی خودی مێشك.

لە كۆتاییدا (ئەریك هۆل) دەڵێت: «هەرچەندە ئەم گریمانەیە تائێستا پیادەو تاقی نەكراوەتەوە، بەڵام دڵنیام مەودایەكی فراوان دەكاتەوە بۆ باشتر تێگەیشتن لە گرنگی گەشەپێدەرو سروشتی خەونبینین لە مرۆڤەكاندا.

كەشتی نووح

 

 

هه‌واڵی گرنگ