حكومەت دروستكردنی "ژمارەی بێهاوتای كەسی" بۆ موچەخۆران ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت دروستكردنی "ژمارەی بێهاوتای كەسی" بۆ موچەخۆران ڕاگەیاند

پاش كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنەكانی پەیوەست بە سیستەمی بایۆمەتری، قوباد تاڵەبانی دەستپێكردنی دروستكردن و دابە‌شكردنی "ژمارەی بێهاوتای كەسی" بۆ موچەخۆران ڕاگەیاند.

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە‌گە‌ڵ وەزیری دارایی و ئابووری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دران لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی درووستکردن و دابەشکردنی "ژمارەی بێهاوتای کەسی" ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر مووچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ