عێراق پەرە بە وەبەرھێنانی گازی سروشتی دەدات و بە ڕێژەی ٥٠٪ بۆ ٦٠٪ وەبەرھێنان لە گازدا دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندوە: ئەو گازەی لەگەڵ نەوتدا بەفیڕۆ دەڕۆیی توانیویانە بەرھەمی بھێنن، بەم ھۆیەشەوە بەرھەمی گازی سروستی ساڵانە زیاد دەکات بۆ ٢ ملیار و ٦١٢ ملیۆن پێ سێجا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە بە ڕێژەی ٥٠٪ بۆ ٦٠٪ وەبەرھێنان لە گازدا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سعودیە خوازیارە لە کێڵگەی گازی عوکازدا وەبەرھێنان بکات.