سەركۆمارى تونس قەدەغەى هاتووچۆى لە شەواندا بۆ ماوەى مانگێك راگەياند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەركۆمارى تونس قەدەغەى هاتووچۆى لە شەواندا بۆ ماوەى مانگێك راگەياند

سەرکۆماری تونس قەیس سەعید، بریاری جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتووچۆی لە شەوان بۆ ماوەی مانگێک لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دەرکرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری تونسەوە بڵاوکراوەتەوە، سەعید، مەرسوومێکی دەرکردووە کە تێیدا ھاتووە، "لەم ئێوارەیەوە دەستپێدەکات و تاکو ٢٧ی ئاب، هاتووچۆى پيادە و ئۆتومبێلەکان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارەوە تاکو کاتژمێر ٠٦:٠٠ بەیانى قەدەغە دەکرێت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە رووداوە بەپەلەکانی تەندروستیی و ئەو کەسانەی کە بە شەوان کاردەکەن لەم قەدەغەکردنە جیاکراونەتەوە ئەوەش خراوەتەڕوو کە جگە لە کاتژمێرەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ ئەوە گەشتی نێوان شارەکانیش بێجگە لە حاڵەتی لە ناکاو و کاری پێویست قەدەغەدەکرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەپێی مەرسوومەکە كۆبوونەوەى زياتر لە سێ کەس لە رێگا کراوەکان و گۆڕەپانەکان قەدەغەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ