چۆن (هەڵامەت) و گۆڕاوی دێلتای كۆڤید - 19 جیا دەكرێنەوە ؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن (هەڵامەت) و گۆڕاوی دێلتای كۆڤید - 19 جیا دەكرێنەوە ؟!

 

 

زۆر بە سادەیی:

1. بوونی تایەكی زۆری بەردەوام، كۆكەیەكی ووشك كە زیاتر بە هەناسە هەڵمژین و لە كاتی قسەكردن بێت، هەناسەتەنگی، ئێش و ئازارێكی زۆری ماسولكەكان، سەرئێشەیەكی تووند، نەمانی تەواوەتی هەستی بۆن و تامكردن، بێ هێزییەكی زۆر، ئێڵنج و سكچوون، ئەمانە زیاتر دەلالەت دەكەن لە تووشبوون بە كۆڤید (كۆڕۆنا).

2. كڕانەوەیەكی كەمی قورگ، لووت گیران یان ئاوكردنی لووت، نەرمە تایەكی كەم، سەرئێشەیەكی كەم، پژمین، كەم بوونەوەیەكی تا ڕاددەیەك بەسیتی هەستی بۆن كردن، تۆزێك هەستكردن بە ماندووێتی، ئەمانە بەیەكەوە دەلالەتن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی هەڵامەت.

تێبینی: بەشێكی بەرچاو لە نەخۆشانی (كۆڤید – 19) بەتایبەتی لەم گۆڕاوە نوێیەی دێلتا، دەشێ لە سەرەتادا نیشانەكانیان وەك هەڵامەت بێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە تەمەنیان هەڵكشاوە یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان بەركەوتەی نزیكی تووشبووی كۆڕۆنان، سەردانی سەنتەرەكانی كۆڤید بكەن بۆ ئەوەی حاڵەتەكەیان بەتەواوی دەستنیشان بكرێت.

لەبیرنەكەین ئەم وەرزە وەرزی هەڵامەت و پەتا نییە، تەنها شتێك كە هەیە لە ئێستادا، شەپۆڵێكی بەهێزی كۆڤید – 19 یە.

(د. زانا دزەیی – پسپۆڕی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ