بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی رۆژئاوای هیندستانی گرتۆتەوە، لافاو و رۆچوونی زەوی روویداو، بهوهۆیهشهوه تاوهكو ئێستا زیاتر له 70 كهس گیانیان لهدهستداوه.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بارینی بارانێكی زۆر، بۆته هۆی داڕمانی زەوی لە ویلایەتی هیماچال برادیشی باکووری ئەو وڵاتەو، له ئهنجامیشدا حهوت كهس گیانیان لەدەستداوە.
جەی رام تاکۆر، بەرپرسی ویلایەتی هیماچال رایگەیاند: لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا تەرمی ئەو حەوت کەسە دۆزراونهتهوه.
جێگهی باسه، بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی رۆژئاوای هیندستانی گرتۆتەوە، لافاو و رۆچوونی زەوی روویداو، تاوهكو ئێستاش ژمارەی قوربانیانی کارەساتە سروشتییەکان گەیشتۆتە ٤٧ کەس.