وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگەیاند، تاوه‌ره‌كانی تۆڕی كارەبای نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنووری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وت.
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوە: “له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا هه‌ردوو هێڵی كاره‌بای خانه‌قین – كه‌لار به بۆمبی چێندراو كراونەتە ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وته‌خواره‌وه و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وت.”
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە”له‌كاتێكدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی باش بەردەوامین، به‌ڵام به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌وە ڕوبه‌ڕوی كێشه ده‌بینه‌وه”.
ئەوەش هاتووە: “هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕده‌كەینەوەنه‌وه، تا به‌زووترینكات تاوه‌ره‌كان چاك بكەینەوه و كاره‌با بۆ هاوڵاتییان بگه‌ڕێنینه‌وه”.