بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری راسپاردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
حسێن عەرنوس لەساڵی 2020وە سەرۆک وەزیرانی سوریایە و هەمان ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەو سپێردراوەتەوە.
دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاریی مەدەنییە و چەندین پۆستی حکومی وەرگرتووە لە رابردوودا لە ساڵی ٢٠١١وە لە گەڵ خراپبوونی دۆخی ناوخۆی سوریا پۆستی وەیری وەرگرتووە.