فاوچی : ڕەوشی كۆڕۆنا خراپتر دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فاوچی : ڕەوشی كۆڕۆنا خراپتر دەبێت

 

 

بەرپرسی باڵای نەخۆشیە گواستراوەكانی ئەمریكا (ئەنتۆنی فاوچی) وتی: وڵاتەكە ڕووبەڕووی (ئازارو ناخۆشی) دەبێتەوە لەكاتێكدا جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (دێڵتا) تا دێت خێراتر بڵاودەبێتەوە.

(ئەنتۆنی فاوچی) ڕاوێژكاری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئەی بی سیدا وتی: شتەكان خراپتر دەبن، هەروەها بەرپرسیارێتی خراپبوونی ڕەوشەكەشی خستەسەر ئەو ملیۆنان خەڵكەی كە تاوەكو ئێستا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

دوای ئەوەی لەم هەفتانەی دواییدا حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا زیادیكرد، لە ئێستادا هەندێك لەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە دەڵێن: ڤاكسینەكە وەردەگرن، بەڵام ملیۆنان خەڵكی دیكە سەرەڕای خراپبوونی ڕەوشەكەو داواكانی بەرپرسانی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، هێشتا ڕەتی دەكەنەوە ڤاكسین وەربگرن.

فاوچی كە ڕۆژانە داوا هاوڵاتیانی ئەمریكا دەكات ڤاكسین وەربگرن، وتی: تۆ خۆت دەپارێزێت لەوەی بە پیسی نەخۆش بكەویت و لە هەندێك حاڵەتیشدا گیان لەدەست بدەیت، ئەوانەی ڤاكسینەكەیان وەرنەگرتووە ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەدەن.

لە ئێستادا ئەمریكا ڕۆژانە (70,000) حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماردەكات، لە هەفتەكانی ڕابردوودا ئەو ژمارەیە (60,000) بوو، هۆكاری زۆرینەی حاڵەتەكانی توشبوون جۆری دێڵتای ڤایرۆسەكەیە كە سەرەتا لە هیندستانەوە سەریهەڵدا.

هەندێك لەوانەی چاودێری نەخۆشیەكە دەكەن پێشبینی ئەوە دەكەن لە مانگی هەشتدا ئەو ژمارەیە بەرزببێتەوە بۆ (140,000 تا 300,000) حاڵەت لە ڕۆژێكدا.

لە ئێستادا زانایان دەڵێن: تەنانەت ئەوانەی ڤاكسینەكەشیان وەرگرتووە دەكرێت جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە بگوازنەوە، ئەوەش وایكرد ناوەندی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەكانی ئەمریكا بڕیارێك دەربكات بۆ ئەو ناوچانەی وڵاتەكە كە ڤایرۆسەكە بەخێرایی تیایاندا بڵاودەبێتەوە، تیایدا داوایكرد ئەوانەی ڤاكسینیشیان وەرگرتووە لە شوێنە گشتیە داخراوەكاندا دووبارە دەمامك بەكاربهێننەوە.

فاوچی وتی : ئێمە لە كێشەیەكی تەندروستی زۆر جددیداین، ڕاستیەكە ئەوەیە ئەگەر توشی ڤایرۆسەكە ببیت و بیگوازیتەوە بۆخەڵكی تر، ئەوا تۆ مافی تاكەكەسی ئەوانی دیكەت پێشێل كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ