تەندروستی سلێمانی: بۆ وەرگرتنی ڤاكسین سەردانی ئەم شوێنانە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی سلێمانی: بۆ وەرگرتنی ڤاكسین سەردانی ئەم شوێنانە بكەن

كوردیو
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان لە شوێنەكانی وەرگرتنی ڤاكسین ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەشی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن ڕایدەگەیەنێت،"پێویستە  پێش 24 بۆ 48 کاتژمێر پشکنیین ئەنجام بدەن".
 
ئەمرۆ سێشەممە 3-8-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"هاوڵاتییان دەتوانن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە سەردانی هەریەک لەم کلینیکانە بكەن:
 
1-( کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د.هێمن ( 8 )بەیانی بۆ ( 12 ) شەو کراوەیە.
2 - کلینیکی ڕاوێژکاری علی ناجی ڕۆژانە لە کاتژمێر( 8.30 )بەیانی بۆ( 6 )ئێوارە.‌ ‌ ‌
3- کلینیکی ڕاوێژکاری علی کمال ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8.30 )بە یانی بۆ ( 12.30 ) نیوەڕۆ.
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید علی والی بەگ لەگەڕەکی سەرچنار ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8 )بەیانی بۆ ( 8 )ئیوارە کراوەیە تایبەتەبە و هاوڵاتیانەی گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات ، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی گەشت دەکەن پێش (24 بۆ 48) کاتژمێر پشکنیین ئەنجام بدەن ،لەهەمان ڕۆژدا سەردان بکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی پێویست بەمەبەستی گەشت کردن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" بۆ ئەو هاوڵاتییانەی پشکنین ئەنجام دەدەن بەمەبەستی دڵنیابونیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی لەماوە (24 بۆ 48) کاتژمێر لە ڕێگەی کورتە نامەوە ئەوانەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن ئاگادار دەکرێنەوە، پێویست ناکات سەردانی کلینیکەکان بکات تە نها ئەو هاوڵاتیانە نە بێت کە بەمەبەستیان وەرگرتنی مۆڵەتە دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ