بەوێنە..لەبارەی لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەرشەقامێكی هەولێر پۆلیس هەلوێستی خۆی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە..لەبارەی لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەرشەقامێكی هەولێر پۆلیس هەلوێستی خۆی راگەیاند

راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ برایانمان لەشارەوانی هەولێر هەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی زێدەڕۆییەکان،کەڕاستەوخۆ لەدوای لابردنی زێدەڕۆییەکانیش شەقامەکە ئاسایی بۆوە.

لەمبارەیەوە فازل حاجی بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە :بەمەبەستی لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەرشەقامی جوتسایدی بنەسلاوە فەرمانبەران ،کەبۆتە هۆی دروستبونی ئاستەنگی بەردەوامی هاتووچۆ،ئەمڕۆ برایانمان لەشارەوانی هەولێر هەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی لابردنی زێدەڕۆییەکان،کەڕاستەوخۆ لەدوای لابردنی زێدەڕۆییەکانیش شەقامەکە ئاسایی بۆوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە :ئێمە لێرەوە بەناوی خۆمان وبرایانمان لەشارەوانی هەولێریش تکالەبرایانی کاسبکاری دەستگێڕدەکەین کەهەوڵبدەن لەسەرشۆستەو شەقامە خەدەمیەکە بوەستن ،نەک کاڵاکانیان لەسەرشەقام دابنێن بۆفرۆشتنیان ،چونکە لەو حاڵەتە کڕیارەکانیش کەدێن بۆکڕینی شتومەک بەشێکی تری شەقامەکە داگیر دەکەن ،بەمەش ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ