لەسلێمانی دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتییەك كراو كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسلێمانی دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتییەك كراو كوژرا

 

 

ئەمڕۆ بەیانی لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتییەك كراوەو دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە.

پیاوەكە خەڵكی باكوری كوردستانەو لە شەقامی سەرەكی چوارچرا نزیك بنكەیەكی پۆلیس تەقەی لێكراوە، چوار فیشەكی بەركەوتووە.

باسی ئەوەشكراوە، پێدەچێت بە دەمانچە تەقەی لێكرابێت و هێشتا هۆكاری رووداوەكەش دیار نییە، پیاوەكەش تەمەنی لە نێوان (45 – 50) ساڵدا دەبێت.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تەرمەكەی براوە بۆ پزیشكی دادی و پۆلیسیش دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ