لەمبارەیەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی 17ی ئەیلولی 2021 کۆڵبەرێکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی "شەوکەت قوربانی" لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری زاوەری سەر بە شاری نۆدشە دوای ئەوەیکە کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، بەهۆی هاتنە خوارەوەی زەخت و دڵەڕاوکێ، تووشی راوەستانی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.