مەحموود عەباس: "ماوەی ساڵێك مۆڵه‌ت بە ئيسرائيل ده‌ده‌ین بۆ ئەوەى کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بهێنێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەحموود عەباس: "ماوەی ساڵێك مۆڵه‌ت بە ئيسرائيل ده‌ده‌ین بۆ ئەوەى کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بهێنێت"

سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس، له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، لە ئەگەری شکستھێنانی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەوە یان بژاردەی گەڕانەوە بۆ بریاری دابەشکردنی ژمارە ١٨١ی ساڵی ١٩٤٧ یان چارەسەری یەک دەوڵەتی لەسەر خاکی فەلەستین کە ھەموو کەسێک خاوەنی مافی سیاسیی یەکسانی دەبێت.

مه‌حموود عەباس، لە شاری رامەڵڵا لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراوەوە، لە رێگەی پەیامە ڤیدیۆوە گوتاری پێشکەشی کۆبوونەوەی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شاری نیویۆرک، کرد.

مەحموود عەباس، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل، پابەندی ئەو رێککەوتنانە نەبووە کە واژۆ کراون و خۆی لە سەرجەم ھەوڵەکانی ئاشتی شاردووەتەوە و گوتی: "ماوەی یەک ساڵ دەدەین بە وڵاتی داگیرکار کە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بە رۆژھەڵاتی قودسەوە، بھێنێت. لەم ماوەیەدا، لەژێر چاودێری چوارینەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (رووسیا، ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، نەتەوەیەکگرتووەکان) ئامادەی دیاریکردنی سنوور و چارەسەر تەواوی کێشەکانین. بەپێچەوانەوە، بۆچی بەردەوام بین لە ناسینی ئیسرائیلێک لەسەر سنوورەکانی ١٩٦٧؟".

سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس، جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەڵەستین، بەردەوامی بە خەباتی خۆیان دەدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس و وەرگرتنەوەی مافەکانیان و گوتی: "ئالتەرنەتیفەکان بۆ گەلەکەمان کراوەیە، کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ بریاری دابەشکردنی ژمارە ١٨١ی ساڵی ١٩٤٧ـە کە سەدا ٤٤ی خاکی دێرینی فەڵەستینی دا بە فەڵەستینییەکان، کە دەکاتە دوو ھێندەی خاکەکەی ساڵی ١٩٦٧".

مەحموود عەباس، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە گەلی فەڵەستین، بەردەوامی ئیسرائیل لەسەر ھەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی داگیرکاری و سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاکاری نەژادی قبوڵ ناکەن و گوتی: "لە بەرامبەر ئەمەدا، راستییەکان و پێشھاتەکانی سەر ئەرز، ژیان لەژێر بنمیچەی یەک دەوڵەت، کە ھەموو کەسێک خاونی مافی سیاسیی تەواو و یەکسان دەبێت لەسەر خاکی دێرینی فەڵەستین، دەسەپێنێت".

عەباس، گوتیشی: "دەبێت ئسیرائیل ھەڵبژێرێت. ئەمە بژاردەکانی بەردەستین و ناچارن ھەڵبژێرن".

 

هه‌واڵی گرنگ