ئەمریكا پاڵپشتی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا پاڵپشتی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە

كوردیو

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و هاوڵاتییانی گوندی خدرجیجە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پابەندبوونی خۆیان بە پاڵپشتیکردنی هێزەكانی پێشمەرگە دووپاتكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە،"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانەش هێرشەکەی سنووری مەخموور کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتیی مەدەنیی".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،"ئەمەریکا پابەندی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، چونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش، بۆ دڵنیابوون لە شکست پێهێنانیان".

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی 2/12/2021 چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمووریان دا، بەو هۆیەوە 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ