نیشانە باوەكانی هەوكردنی پرۆستات ئەمانەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانە باوەكانی هەوكردنی پرۆستات ئەمانەن

 

 

پرۆستات بریتییە لە ئەندامێك لە ملی میزەڵدانی پیاو، تەنها پیاو ئەو ئەندامەی هەیە، هەندێك شلە دەردەدات كە بەشدارە لە پێكهاتەی تۆواوی پیاوو پێدانی خۆراك بە تۆوی پیاو، بە شێوەیەكی ئاسایی قەبارەكەی بەقەد گوێزێكە، بەڵام لە زۆر باردا هەڵدەئاوسێت و گەورەدەبێت، بەمەش نیشانە بێزاركەر دروست دەكات.

هەوكردنی پرۆستات بە گشتی دوو جۆری هەیە، كورتخایەن و درێژخایەن، دەكرێت لە هەموو تەمەنێكی پیاو رووبدات، بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان (30 – 50) ساڵی روودەدات، هۆكارەی سەرهەڵدانیشی دەكرێت بەهۆی تووشبوون بە بەكتریاوە بێت یاخود نا.

بە گشتی نیشانەكانی هەوكردنی پڕۆستات بریتین لە ...

1. ئازارو سووتانەوە لەكاتی میز كردن.

2. هەبوونی ئاستەنگ لە میزكردن.

3. زۆر میزكردن و هەڵسانەوە بۆ میزكردن لە كاتی شەودا.

4. زوو تەنگاوبوون بۆ میزكردن.

5. ئازار لە بنی زگ و چووك و گون.

6. ئازار لە كاتی ئاوهاتنەوە (دوای جووتبوون).

ئەوەی شایەنی ووتنە، چارەسەری هەوكردنی پرۆستات بەگشتی پێویستی بە پشوودرێژی هەیە، رەنگە پێویست بكات بۆ چەندین مانگ چارەسەری وەربگیردرێت، بەڵام ئەگەر بە زوووی هەستی پێبكرێت و دەستنیشان بكرێت چارەسەریەكەی ئاسانتر دەبێت.

(د. رامان سابیر نانەكەلی – پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)

 

هه‌واڵی گرنگ