وەزارەتێكی هه‌رێم: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتیان ڕایى ناکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتێكی هه‌رێم: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتیان ڕایى ناکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەبێ‌ كارتی ڤاكسین مامەڵەكانیان رایی ناكرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە رێكەوتی 1ی 2ی 2022 بەدواوە پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیان بۆ وەزارەت كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت، بەپێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت سەردانی وەزارەت بكەن.

ئاماژه‌به‌وشكراوه‌، ئەوەش بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاكانی وەزارەت.

وەزارەتەكە ڕونیكردوه‌ته‌وه‌، ئەو فەرمانبەرانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پێویستە تاوەكو 27ی ئەم مانگە وەریبگرن و كارتی ڤاكسین بنێرن، ئەوانەشی وەریان نەگرتووە پێویستە پشكنین ببەن كە لە 48 كاتژمێر كەمتر نەبێت، بە پێچەوانەوە بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن، لە دوای رێكەوتی 1ی 2ی 2022ەوە هیچ كەسێك رێگەی پێ نادرێت سەردانی وەزارەتەكەیان بكات بەبێ بوونی كارتی ڤاكسین یاخود ئەنجامدانی تێستی كۆرۆنا.

 

هه‌واڵی گرنگ