لە حەسەكە 300 چەكداری داعش خۆیان بەدەستەوەدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە حەسەكە 300 چەكداری داعش خۆیان بەدەستەوەدا

 

 

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هەڵیانكوتاوەتە سەر ئەو بەشەی بەندیخانەكە كە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش دەستیان بەسەرداگرتبوو لانی كەم (300) چەكداری داعشیان ناچار كردووە خۆیان بدەن بە دەستەوە.

هەسەدە وتی، چەكدارەكان هێشتا لە بیناكاندا مابوونەوە، پلانەكانیش بۆ پاككردنەوەی سەرجەم شوێنەكانی بەندیخانەكەی شاری حەسەكە لە جێبەجێكردندان.

سەرچاوەیەكی هەسەدە وتی : ئەركەكان بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكە دەستیانپێكردووە، سەرچاوەیەكی دیكە وتی هاوپەیمانانیش بە ڕابەرایەتی ئەمریكا بەشداربوون لە ئەركەكاندا، بەڵام وردەكاری زیاتری نەدا.

بەرپرسان وتیان: دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر بەندیخانەكەی شاری حەسەكە، تاوەكو ئێستا لانی كەم (180) بەندكراوو چەكداری داعش و (27) كەسیش لە ئەندامانی هێزەكانی ئاسایش كوژراون.

 

هه‌واڵی گرنگ