1. سیر : دەنكێك سیر بخە ناو خۆراكی ژەمەكانت، ئەمە بە باشترین و خێراترین ڕێ دادەنرێ بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن، پزیشكان و زانایانی ئەڵمانیا دووپات لەوە دەكەنەوە، بە خواردنی سیر كۆلیستڕۆڵی خراپی ناو خوێن كەم دەبێتەوەو چەوری كەڵەكە بوو ڕادەماڵێ و دڵ تەندروست دەكات و لە مەترسییەكان دوورتان دەخاتەوە.
2. هەنار : ڕێژەیەكی زۆر بۆلیفینۆل و ڤیتامین C و دژە ئۆكسید لە پێكهاتەی هەنار هەیە، یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی ئۆكسیدی نیتریك كە شادەماری دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێ و ڕۆیشتنی خوێن خێرا دەكات، كە ئەمەش وا دەكات بۆڕییەكان پاك ببنەوە.
3. ماسی سەلەموون : ڕێژەیەكی زۆر ترشە چەوری ئۆمێگا 3 ی تێدایە، هەوكردنی بۆڕی و مولوولەكانی خوێن لەناو دەبات و خوێن پاك دەكاتەوەو ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنێت.
4. زەردەچەو : بۆ خواردنەكانت زیادی بكە، چونكە دەبێتە یارمەتیدەرێكی بەهێزی پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن، ڕێ لە هەوكردن دەگرێ و سوڕی خوێن چاڵاك دەكات.
5. زەیتی زەیتوون : زۆر بە سوودە بۆ دڵ و ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسیدو پێكهاتەی بۆلیفینۆلی تێدایە كە دڵ تەندروست دەكەن و كۆلیستڕۆڵی خراپ لە ناودەبات.
(ئیسماعیل حەیدەر)