سەرنجێک لەبارەی شەڕی ئۆکرانیاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرنجێک لەبارەی شەڕی ئۆکرانیاوە

 

 

یەکێک لە دەرھاوێشتەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا کە لەڕاستیدا شەڕی نێوان ڕوسیا وئەوروپای ڕۆژئاوایە بە ڕێبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، شکستێکی نوێیە بۆ پرۆژەی مۆدێرنیزمی ڕۆژئاوایی کە بیرمەند و داڕێژەرانی ئەو پرۆژەیە لافی ئەوەیان لێدەدا گوایە مرۆڤایەتی بە قۆناغی کۆتایی مێژوو گەیشتوە ، بۆیە چیتر دیاردەکانی وەک جەنگ و داگیرکاری و وێرانکاری زەرورەتیان نامێنێت و دەبنە بەشێک لە ڕابوردوو، وەک بڵێن شەڕو ماڵوێرانی تایبەتە بە ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی و بۆ ئەم ناوچەیە لە جیھان بڕاوەتەوە ..

بەڵام ئەم جەنگی داگیرکاری و وێرانکاریەی ئێستا لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکا کە ئۆکرانیا و خەڵکی ئەو وڵاتەیان کردۆتە گۆڕەپانی ململانێکان و قوربانی تاقیکردنەوەی چەکە وێرانکەرەکان و دیارە مەترسی گەورەبوون و خراپتریشی لێدەکرێت ، دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو پێشبینی و خۆشبینیانەی ڕێبەران و بیرمەندانی ڕۆژئاوایی بانگەشەیان بۆ دەکرد ، نەک ھەر ڕاست دەرنەچوون بەڵکو واقیع سەلماندی کە دووربوون لە ڕاستیەوە ..ئەوەش بەو مانایە دێت کە ڕێبازی حەتمیەتی مۆدێرنیزم لە نمونە ڕۆژئاواییەکەیدا دوچاری شکستێکی گەورە بۆتەوە، ھەروەک چۆن پێشتر ڕێبازی حەتمیەتی مارکسیزم لە نمونە کۆمۆنیستیە سۆڤیاتیەکەیدا شکستی ھێناو بۆ ھەمیشە داڕوخا و بوویە بەشێک لە ڕابوردوو..

 

 

هه‌واڵی گرنگ