كەشناسی: لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوەباران هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوەباران هەیە

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە دەبێت، لە سلێمانی 31 پله‌، هەڵەبجە 33 پلە، دهۆک 33 پله‌ و کەرکوک 37 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ هەینی ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە دەبێت، لە سلێمانی 33 پلە،هەڵەبجە 34 پلە، دهۆک 34 پله‌ و کەرکوکیش 38 پله‌ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان،سبەینێ هەینی لە پارێزگای هەولێر  ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە وە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی باشووری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

پارێزگای دهۆك،  ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ