په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داواكارم له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى داهاتوودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن".
ڕاهى ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه نووسیوویه‌تى:"داواكارم ئه‌م نامه‌یه‌م به‌پێى بڕگه‌ى (2)ى ماده‌ى (25)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندبكه‌ن له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى ساڵى 1991 له‌شارى كۆیه له‌دایكبووه‌و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له‌سیاسه‌تى كۆمه‌ڵناسى‌و له‌ئێستاشدا ئه‌ندامه له‌لیژنه‌كانى (کاروباری پەرلەمان‌و سکاڵا)و (پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی).