ئیوارەی ئەمڕۆ لە جیهان دیاردەی دووەم "مانگی زەبەلاح" لە ساڵی 2022 دەبین .
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای كەشناسی بە كوردیوی راگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 14/6/2022 لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ئاگاداری دیاردەی دووەم "مانگی زەبەلاح" لە ساڵی 2022 دەبین .
ئاماژەی بەوەشكرد، زاراوەی { سوپەر مانگ } یان { مانگی گەورە } تەنها وەسفێکە کە دەدرێت بە مانگ کاتێک لە خولگەی خۆیدایە لە نزیکترین خاڵی لە زەوی (356,000 کلم)، و گەورەتر و ڕووناکتر لە ئاسایی دەردەکەوێت و ئەمەیش شێوەكەی لە جاران گەورەتر و درەوشاوەتر نیشان دەدات لەكاتی بوونی ساماڵدا .
باسی لەوەشكرد، سوۆپەر مانگ یان مانگی گەورە ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 لەلایەن زانای فەلەکناسی { ڕیچارد نۆڵەوە } داهێنراوە. ئەو پێناسەی کردووە بە "مانگی نوێ یان پڕ، کە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ لە نزیکترین شوێنی لە زەوی بێت یان نزیکترین بێت لێی (بە ڕێژەی 90%) لە خولگەکەیدا .
ئەو كەشناسە ووتیشی: قەبارەی گۆشەیی مانگی پڕ لە سەروو 12.5% - 14.1% گەورەترە لە مانگی پڕی بچووک، و 5.9% - 6.9% گەورەترە لە مانگی پڕ بە تێکڕا (1550-2650) ساڵانە 4 بۆ 6 جار ئەم دیاردەیە ڕوودەدات.
واللەٲعلم