منداڵ لە تەمەنی (6 – 7) مانگییەوە ناوی خۆی دەناسێتەوە، گەر بە ناوی خۆی بانگی بكەیت لادەكاتەوە بۆ ئەو كەسەی بانگی كردووە بە تایبەتی دایك و باوكی منداڵەكە كە لە سەرەتای لە دایك بوونیەوە بەو ناوە بانگیان كردوەو ئاشنایە بە دەنگیان، بەڵام گەر منداڵ لە دوای تەمەنی (9) مانگییەوە هیچ وەڵامی نەبوو دەبێت پشكنینی بیستنی بۆ بكرێت یان گەر بەردەوام بۆ ناوی خۆی وەڵامی نەبوو، بەڵام بۆ دەنگی هەندێ شت وەك هۆرنی ئۆتۆمبێل و دەنگی پشیلەو سەگ ئاوڕی دایەوە ئەوە ئەگەری هەیە سەرەتای نیشانەكانی نەخۆشی ئۆتیزم بێت بۆیە وا باشترە لای پزیشك چاودێری بكرێت.
(د. ئـاكــــۆ كـــەریــم جـــــەلال – پزیشكی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان)