كەمخوێنی و چەند سەرنجێك
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەمخوێنی و چەند سەرنجێك

 

 

ئەگەر منداڵەكەت خوێنی كەمە بەهۆی كەمی توخمی ئاسن ئەوا ئەو خاڵانە لە یاد مەكە!

1. ئەو چارەسەرییەی بۆی نوسراوە وەكو خۆی و بۆ ماوەی دیاریكراو بۆی بەكار بێنە.

2. ئەو خواردنانەی زیاتر بدێ كە دەوڵەمەندن بە ئاسن.

3. هەندێك خواردن و خواردنەوە مژینی ماددەی ئاسن كەم دەكاتەوە لێی بەدور بە بەتایبەتی پێش پێدانی دەرمان.

4. لە پاش تەواو بوونی ماوەی دیاریكراوی چارەسەری بەدواداچوون بۆ منداڵەكەت بكەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەكەی ببینی.

5. هەمیشە پشكنینەكانی ڕابردوو لەگەڵ خۆت ببە بۆ لای پزیشك.

6. ئەگەر پاش تەواو بوونی چارەسەری سودی نەبو پێویستە بەدواداچونی زیاتری بۆ بكرێت، چونكە لەوانەیە كێشەیەكی تری هەبێت لە پاڵ كەمی ئاسن یان كێشەیەك لە چارەسەرییەكەی هەیە.

(د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ