وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی : کێشەی کەم ئاوی بوونی نامێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی : کێشەی کەم ئاوی بوونی نامێنێت

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، "ئەم هاوینە لە سلێمانی کێشەی کەمی ئاو بوونی نابێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامانج جەلال بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە لە هاوینی ئەمساڵدا ھیچ كەم ئاوییەك نابێت و بەشی پێویست ئاو بۆ سلێمانی دەبێت".

هاوکات ڕوونیشی كردەوە لەبارەی ئەوەی ماوە هەندێک گەڕەک ئاویان نامێنێت دەڵێت : "ئەمە بۆ ماوەیەكی کاتی ڕوودەدات تا ئەو كاتەی بۆری و پەمپەكان چاك دەكرێنەوە ئاو بەرنادرێتەوە".

شایەنی باسە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە خشتەی دەردانی ئاودا نەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ