پارێزەرێك لە هەولێر فڕێندرا و پاش ئەشكەنجەدان سەری تاشرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزەرێك لە هەولێر فڕێندرا و پاش ئەشكەنجەدان سەری تاشرا


شەوی رابردوو لە هەولێر پارێزەرێك لەلایەن چەند كەسێكەوە رفێندرا و پاش ئەشكەنجەدان و سەرتاشینی لە نزیك ماڵەكەی خۆی فڕیی ددەن.

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: پارێزەرەكە كەیسی ژن و مێردێكی لە دادگا وەرگرتووە و كاری یاسایی لەسەر كردووە، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن كەسوكاری هاوسەری ژنەكەوە بە "فێل" لە ماڵ بردوویانەتە دەرەوە و بردوویانەتە ماڵێكی دیكەو لەوێ ئەشكەنجەیەكی زۆری دەدەن.

وتیشی: پاش ئەشكەنجەدان و سەرتاشینی لە نزیك ماڵەكەی خۆی فڕیی ددەن و لە ئێستادا پارێزەكە سكاڵایی تۆمار كردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ