کۆنگرەی سامسۆنگBespoke Life 2023 تیشک دەخاتە سەر ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە ئاسوودەیی دابین دەکەن و بەشدارن لە بنیاتنانی سبەینێیەکی بەردەوامتر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆنگرەی سامسۆنگBespoke Life 2023 تیشک دەخاتە سەر ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە ئاسوودەیی دابین دەکەن و بەشدارن لە بنیاتنانی سبەینێیەکی بەردەوامتر

• سامسۆنگ دیدگای 'Bespoke Life' ڕادەگەیەنێت و پابەندبوونی خۆی بە گۆڕینی ژیانی بەکارهێنەران لەڕێگەی بەردەوامیی و پەیوەندی و دیزاینەوە دووپات دەکاتەوە

#BespokeLife2023 #BespokeMediaDay #SamsungBespoke

#SamsungEvent #Samsung

[هەولێر، کوردستان ،7ی حوزەیرانی2023] - کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕێتىە دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ ئامێرەکانی ناوماڵ لەBespoke Life 2023 کە سێیەم نمایشی ساڵانەی کۆمپانیاکە و تیایدا نوێترین پێکهاتەکانی کۆمەڵەیBespokeی خۆی پێشکەش دەکات. پەخشە راستەوخۆکە لە کاتژمێر 10:00 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (16:00بە کاتی ناوەندیئەوروپا،23:00بە کاتی کۆریا)لە ماڵپەڕی فەرمیسامسۆنگ و ژووری هەواڵ و کەناڵییوتیوب پەخش دەکرێت، چالاکییەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دۆزینەوەی کارەکانی دیدگای فراوانکراوی کۆمپانیاکە بۆ"Bespoke Life"،و ڕۆڵی لە گۆڕینی ژیانی بەکارهێنەران لەڕێگەی بەردەوامیی و پەیوەندی و دیزاینەوە.

جون-هی هان، جێگری سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی بەشی ئەزموونی ئامێرەکان لە سامسۆنگڕاگەیاند: "دیدگایBespoke Life پابەندبوونی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات بۆ ماڵ و داهاتوویەکی بەردەوامتر بە دووبارەوێناکردنەوەی ئەو ئامێرانەی کەڕۆژانە پشتیان پێدەبەستین، وبە پێشکەشکردنیڕێگەی نوێ و داهێنەرانە بە بەکارهێنەران "لەسەر خواست" بۆ ژیانیان، نوێترین بەرهەم و چارەسەرەکانمان دڵنیای دەدەن لەوەی کە هەموو کەسێک دەتوانێت چێژ لە شێوازێکی ژیانی بەردەوامتر و شیکتر و پەیوەستر وەربگرێت".

ژیانی بەردەوام - تەکنەلۆژیاکانبە کاریگەری ئەرێنی

چەمکیBespoke Lifeی کۆمپانیای سامسۆنگ لە باوەڕبوون بەڕۆڵی ئامێرەکانی ناوماڵ وەک پێکهاتەی سەرەکی بۆ دروستکردنی سبەینێیەکی بەردەوامتر سەریهەڵدا. بەم پێیەکۆنگرەیBespoke ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی سامسۆنگ بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بە درێژایی سووڕی ژیانی بەرهەمەکە. هەروەها کۆمپانیاکە خستنەبازاڕییەکەیەکی نوێی پاڵاوتنیLess Microfiberڕادەگەیەنێت کە چارەسەرێکی سادە دەبێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانیووردە پلاستیک لە کاتی خولەکانی شۆردندا.

سامسۆنگ هەموو قۆناغەکانی سووڕی ژیانی بەرهەمەکە دیزاین دەکاتەوە، لە سەرچاوە و بەرهەمهێنانەوە تا دابەشکردن و بەکارهێنان و دووبارە بەکارهێنانەوە،بەمەبەستییارمەتی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە و دەردانیدووەم ئۆکسیدی کاربۆن. نموونەی هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بۆدووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەی زیاتر بریتین لە بەڕێوەبردنی سەنتەریدووبارە بەکارهێنانەوە،یەکخستنیماددەی پلاستیک لە زەیتی پاشماوە بۆ ناو سەبەتەی هەڵگرتنی ساردکەرەوەیBespokeو فراوانکردنی بەکارهێنانی تۆڕی ماسیگرتنیبەکارهێنراو. دوای دروستکردنی بەرهەمەکان، بە پاکەتێکی دۆستی ژینگەیی سامسۆنگ بۆبەکارهێنەرانی دەنێرێت، دوای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ دەستیکرد بە گۆڕینی شریتی پلاستیکی بە کاغەز.

بۆ هاندانی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی بەکارهێنانی بەرهەمەکاندا ژیانێکی بەردەوامتر بەڕێوەببەن، سامسۆنگ بەردەوامە لە فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان کەیارمەتی پاشەکەوتکردنی ووزە دەدەن بە شێوەیەکی ئاسان. هەر بۆیە پێنج ئامێری نوێیBespokeتایبەت دەبن ئەمساڵ، لەوانەساردکەرەوە،جلشۆر، وشککەرەوە، قاپشۆڕ و فێنککەرەوە، هەروەها سیستەمی گەرمکەرەوەی سامسۆنگ کە دۆستی ژینگەیە،، لەگەڵ وەشانێکی باشترکراوی بەکارهێنانی ووزەی بەرزکراوەی زیرەکی دەستکرد بە ناویSmartThings AI Energy Mode، کە بەم زووانە لە ٦٥ وڵاتدا بەردەست دەبێت.

جگە لە پەرەپێدانی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و بەکارهێنانی ووزە، سامسۆنگ بەردەوامە لەڕۆڵێکی چالاک لە بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونیووردە پلاستیک. دوایپەرەپێدانی خولێکی شۆردن کەووردە ڕیشاڵەکان تا 54% کەمدەکاتەوە، سامسۆنگ و پاتاگۆنیا جارێکی دیکەهاوبەشیان کرد بۆ خستنەبازاڕییەکەیەکی پاڵاوتنیLess Microfiber کە دەتوانێت تا 98%یووردە ڕیشاڵەکانی کاتی خولەکانی شۆردن بگرێت. کاتێک بەکاردێت بۆ شۆردنی دوو کیلۆگرام جلو بەرگ هەفتەی چوار جار، یەکەکە دەتوانێتیارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی تا 132گرامووردە پلاستیک بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا، کەیەکسانە بە نزیکەی هەشت شووشەی پلاستیکی 500 مل. و ئێستایەکەکە لە کۆریا و بەریتانیا بەردەستە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لە وڵاتانی دیکەشدا بڵاودەکرێتەوە.

ژیانی پەیوەست - خۆشکردنیڕێگا بۆ ماڵەپەیوەستە بەهێزەکان

ئامانجیدیزاینکردنی ژیانی مرۆڤ باشترکردنی ئامێرەکانە بە شێوەیەک کەڕۆتینەکانیڕۆژانە ئاسان بکات و کارا بکات. بە بەرزکردنەوەی پەیوەندی لە سەرانسەری پێکهاتەی ئامێرەکانیدا، و فراوانکردنی مەودای بەکارهێنانیزیرەکی دەستکردبۆ بەرهەمی زیاتر،بەمەش سامسۆنگڕێگە خۆشدەکات بۆ سەردەمێکی نوێی ماڵەپەیوەستکراوەکان.

بە تێکەڵکردنی نوێترین پێشکەوتنەکانیسەکۆیSmartThings و تەکنەلۆژیایزیرەکی دەستکردی سامسۆنگ، بەرهەمەکانیBespoke ئەزموونێکی ماڵەوەیخۆکارینەرم پێشکەش دەکەن- ئەزموونێک کە ئامێرەکان فێری شێوازی بەکارهێنانی بەکارهێنەران دەبن و خۆکارانە تایبەتمەندی پێشکەش دەکەن لەسەر بنەمایڕێکخستنی ماڵە زیرەکەکان و شێوازی ژیانیتاکەکان. و بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئاسانتر چێژ لەم ئەزموونانە وەربگرن، سامسۆنگ نیازی خۆیڕاگەیاند بۆ تێکەڵکردنی پشتگیری تۆڕی وای فای لە هەموو ئامێرە نوێیەکانیBespoke، و پەیوەندیکردن دەکاتەپێوەرێک لە سەرجەمئامێرەکانیدا لە ساڵانی داهاتوودا.

هەروەها کۆمپانیاکەBespoke Jet™ AIیڕاگەیاند کە بەهێزترینگسکی کارەبایی بێ تەلی خۆیەتی و یەکەمگسکی کارەباییە لە جیهاندا کە لەلایەن کۆمپانیایUL Solutions کە پێشەنگی سەربەخۆیە لە زانستی سەلامەتیزیرەکی دەستکردپشتڕاستکراوەتەوە.

وە بە تێکەڵکردنیهێزی مژینیتا 280وات لەگەڵ ماوەی کارکردنی تا 100 خولەک بۆ هەر بارگاویکردنەوەیەک،گسکەکە ئەو کاراییە دەدات کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە پاککردنەوەی تەواو بۆ تەواوی ماڵەکە. دۆخی پاککردنەوەی(AI Cleaning Mode)چاودێری بار و پەستانی هەوا دەکات بۆ جیاوازیکردن لە نێوان ژینگە جیاوازەکانی پاککردنەوە، لەوانەش جۆری ئەرز، و بە شێوەیەکیخۆکارانەڕێکخستنەکانی وەک هێزی مژینی و خێرایی فڵچە باشتر دەکات بۆ زیادکردنی کارایی پاککردنەوە و کاتی بەکارهێنان. هەروەهاگسکە کارەباییەکە وێستگەیەکی نوێی پاککەرەوەی هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بەهێزی هەیە بۆبەتاڵکردنەوەی زبڵدانەکە دەستبەجێ و بە شێوەیەکی کارا.

ژیانی نایاب - دەوڵەمەندکردنی دیزاینی کەسی

فرۆشتنی سێ ملیۆن ساردکەرەوەیBespoke لە سەرانسەری جیهاندا لە دوای خستنەبازاڕی ئەم جۆرەکۆمەڵەیە جەخت لەسەر ئارەزووی زۆری بەکاربەران دەکەنەوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە بژاردە و کارایی زیاتر پێشکەش دەکەن لە چاو پێوەرە یاساییەکاندا. هەوڵەکانبەردەوامەبۆ یەوەی کە چ ئامێرێک دەبێت پێشکەشی بەکارهێنەران بکات لە دیاریکردنی دیزاینی گونجاو بۆ پێداویستیەکانیان،کە ڕێبازێکی دیزاینە کە هەر جارێک لە پۆلێکی بەرهەمی نوێ دەناسرێت، زیاتر دینامیکی و جیاوازتر گەشە دەکات.

لە ئەمساڵەوە،کۆمەڵەیBespoke ئێستا بە گشتی 15 بەرهەم لەخۆدەگرێت کە بەردەستە بۆ بەکارهێنەران لە 52 وڵاتدا. هەر فراوانکردنیکۆمەڵەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دابینکردنی شێوازی ژیان و پێداویستی زیاتر. بەم بیرۆکەیە، سامسۆنگکۆمەڵەی ساردکەرەوەیBespokeی خۆی فراوانتر دەکات بە خستنەبازاڕی ساردکەرەوەی ساردکەرەوەی مۆدێلی (Bespoke 4-Door Flex™)بە تایبەتمەندی(Hub™+)، هەروەها مۆدێلی نوێی سەرەوە و هەندێکیشی لایەنی. ئەم مۆدێلە شاشەیەکی بێلێواری32 ئینچی هەیە کە نزیکەی دوو هێندەگەورەترە لە مۆدێلی پێشوو، هەروەها کارایی فرەکارکردنی لەخۆدەگرێت کە گونجاوتر و خۆشترە. مۆدێلە نوێیەکانی سەرەوە و لایەنی هەندێک لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاکانی سامسۆنگ بۆ هەڵگرتنی خۆراک تێکەڵ دەکەن، لەگەڵ زیادکردنی پانێڵی پێشەوەی بریقەدار و ڕێکو پێک کە بە چەندینڕەنگ و تەواوکاری بەردەستە.

جگە لە خستنەبازاڕی جلشۆر و وشککەرەوەی(Bespoke AITM)لە ئەمریکا و باشووریڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەم ساڵدا، سامسۆنگ بەردەوامە لە فراوانکردنی بژاردەکانی تایبەتمەندکردنی بەرهەمەکانی بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بتوانن ماڵەکانیان بە خواستی خۆیان دروست بکەن. خزمەتگوزاریتایبەتکردنیMyBespokeی سامسۆنگ کە ئێستادا لە ساڵیڕابردووەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران لە ئەمریکا بەردەستە،بۆ دیزاینکردنی چێشتخانەیەک کە بەڕاستی شێوازی ژیانتتیایدا ڕەنگ بداتەوە بە بەکارهێنانی وێنەیان کاری هونەری بۆ دروستکردنی تابلۆیەکی ناوازە بە ساردکەرەوەکان. و بۆ زیاترکردنیگیانی دیزاینی بوێرانەی چەمکیBespoke، کۆمپانیاکەڕایگەیاند کە پلێتەکانی چاپی سنووردار کە لەلایەن ستۆدیۆی داهێنەری ئیتاڵیTOILETPAPER دیزاین کراون و بۆیەکەمجار لەFuorisalone 2023 ئاشکراکراون ئێستا بەردەستن بۆ کڕین لەSamsung.comو هەروەها دەتوانرێت لە فرۆشگا سەرەکییەکانی سامسۆنگدا بدۆزرێتەوەلە بەریتانیا و ئەمریکا و کۆریا.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پەرەسەندنی بەردەوامی چەمکیBespoke، دەتواننبینەری پێشانگایBespoke Life 2023بن لە 7ی حوزەیرانکاتژمێر 10:00 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (16:00بە کاتی ناوەندیئەوروپا،23:00بە کاتی کۆریا)و چالاکییەکە لە کەناڵی جیهانی سامسۆنگ لەیوتیوب،ژووری هەواڵی سامسۆنگو ماڵپەڕەکەی: Samsung.comپەخش دەکرێت.

# # #

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ