کۆمپانیای ئینفنیکس زنجیرەی NOTE 30ی بەرزکردەوە بۆ ئاستی پڕۆفیشناڵیتی، NOTE 30 PRO گەیشت!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای ئینفنیکس زنجیرەی NOTE 30ی بەرزکردەوە بۆ ئاستی پڕۆفیشناڵیتی، NOTE 30 PRO گەیشت!

بە بارگاوەیکەرەوەی بێ وایەر 15W کە بە خۆڕایی لەگەڵ بۆکسەکەدا دێت،

ئێستا نرخ و تایبەتمەندییەکانی NOTE 30 PROتان نیشان دەدەین

ئاستێکی تەواو نوێ لە Pro:

بارگاویکردنەوەی خێرا 68W لەگەڵ بارگاویکەرەوەی بێ وایەر 15W لە بۆکسەکەیدا دێت

کامێرای ڕوونی سیانی 108 مێگاپێکسڵ

- شاشەی AMOLED 120 HZ bit-10 لەگەڵ سیستەمی پارێزەری چاو

-دیزاینێکی ناوازە بە ڕەنگی نوێ و بەشی دواوەی پێکهاتەی چەرمە

-پڕۆسێسەری Mediatek G99

- بە بیرگەی 256 گێگابایت و 16 گێگابایت هەڕەمەکی (8+8) بەردەستە

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای Infinix خستنەبازاڕی مۆبایلە نوێیەکەی خۆی بە ناوی NOTE 30 PRO ڕادەگەیەنێت کە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بارگاویکەرەوەی تێدایە کە خێراییەکەی دەگاتە 68 وات لە ڕێگەی بارگاویکەرەوەی بە وایەر وە 15 وات لە ڕێگەی بارگاویکەرەوەی بێ وایەر. جگە لەوەش مۆبایلەکە شاشەیەکی لەخۆگرتووە کە ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و سیستەمێکی نایابی سێ کامێرای هەیە کە ڕوونی دەگاتە 108 مێگا پێکسڵ. هەروەها کۆمپانیای Infinix هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای JBL کردووە بۆ باشترکردنی کوالێتی دەنگ و تەکنەلۆژیای Ultra Powerful Signal ی زیادکردووە کە کارایی و پەیوەندییەکانی Infinix Note 30 pro بەرز دەکاتەوە وەک ئەوەی پێشتر کە نەبووە

ئەمجارەیان کۆمپانیاکە سەرنجی خستە سەر چارەسەرەکانی بارگاوەیکردنەوەی خێرا، چونکە بە یەکێک لەو کۆمپانیا کەمانە دادەنرێت کە تا ئێستاش ئەزموونی بۆکسی تەواوی مۆبایل پێشکەش دەکات:

Infinix NOTE 30 PRO داهێنانی نوێ و ناوازەی بارگاویکردنروەی لەگەڵدایە. مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای 68W All-Round FastCharge لەخۆدەگرێت، کە دەتوانێت پاترییەکی 5000mAh لە 1% بۆ 80% لە ماوەی 30 خولەکدا بارگاوی بکاتەوە. هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای بێ وایەر بە خێرایی 15 واتی دەکات، کە یەکەمجارە لە جۆری خۆیدا لەسەر ئاستی جیهان لە پۆلی نرخەکانیدا. هەروەها مۆبایلەکە بارگاویکردنەوەی پێچەوانەی Reverse Charge لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی وەک پاترییەکی دەرەکی بۆ ئامێرەکانی تر کاربکات، هەروەها ڕێگە بە توانای Bypass Charge دەدات کە ڕاستەوخۆ کارەبا بۆ بۆردی سەرەکی مۆبایلەکە دابین بکات بەبێ ئەوەی کارەبا بگوازێتەوە بۆ ناو پاترییەکە بۆ ئەوەی گەرمبوونی زۆر نەبێت.

“ لە Infinix زنجیرەی NOTE 30 PROمان دیزاین کردووە بە ئامانجی دابینکردنی مۆبایلێکی بەهێز کە بەکارهێنەران لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکی جیهاندا پەیوەندییان بەیەکەوە هەبێت، بۆ بەدەستهێنانی ئەمە پەرەمان بە یەکەم بارگاویکەرەوەی خێرا دا کە کە خێرایی و ئاسایش زیرەکی و نەرمی لە یەک کاتدا پێشکەش دەکات . بەم چارەسەرە، بەکارهێنەران دەتوانن لە هەموو کاتێکدا کۆنترۆڵی ژیانی خۆیان بکەن بە درێژایی کاتژمێر و هەفتەکاندا مۆبایلەکە لە شاشەیەکی کواڵیتی بەرز و کامێرایەکی ڕوونی بەرز و سیستەمی دەنگ کە لە لایەن JBL دیزاین کراوە و هەلی پەیوەندی کردن

ئێمە دڵنیاین کە زنجیرەی NOTE 30 PRO دەبێتە یەکەم هەڵبژاردە بۆ بەکارهێنەرانی داواکاری کە بەدوای بەهایەکی بێهاوتایدا دەگەڕێن."

- لیانگ ژانگ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئینفینیکس

نرخ و بەردەستبوونی:

مۆبایلی Infinix NOTE 30 PRO بە فەرمی لە عێراق بەردەستە بە نرخی 195$ بۆ بیرگەی 256GB+16GB، نرخ و بەردەست بوونی ڕەنگە بەپێی وڵاتەکەت جیاواز بێت

بۆ زانینی نوێترین هەواڵی بەرهەمەکان پەیوەندی بکەن بە کەناڵە فەرمیەکانی INFINIX و پلاتفۆرمە فەرمیەکانی سۆشیال میدیا، بەپێی هەرێمەکەت

 

 

هه‌واڵی گرنگ