كۆمپانیای سكانیای سویدی یەكەم ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری كارەبایی دروست كردو بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا لە ئەوروپادا بڵاویان بكاتەوە.
كۆمپانیای سكانیا، كە تەنیا لە بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا چاڵاكە، رایگەیاند: لەپێناو دەستەبەركردنی ژینگەیەكی پاك و كۆتاییهێنان بە پیسكردنی ژینگەی سەرزەوی، بڕیاریداوە ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروست بكات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئۆتۆمبێلەكانیان لە رێی وزەی خۆرەوە بارگاوی دەكرێنەوە، بەڵام ناتوانن لەماوەیەكی كورتدا سەرجەم ئۆتۆمبێلە كۆنەكانیان بكێشنەوە، چونكە بازاڕی كاڵاو شمەك پێویستی بەو بارهەڵگرانە هەیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی (25%) ی گازە ژەهراوییەكان، كە ژینگەی ئەوروپایان پیسكردووە بە هۆی ئۆتۆمبێل بەگشتی و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوەیە.
كەشتی نووح