لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەكان، حەماس وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەكان، حەماس وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس وەڵامێكی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەكان رادەست كردووە، بەڵام جێبەجێكردنی سەختە.

(ئەنتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان لە وڵاتی ئەلبانیا رایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس وەڵامێكی رەوانە كردۆتەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان لەگەڵ ئیسرائیل، هەرچەندە ناوەڕۆكی وەڵامەكە سەختە بۆ جێبەجێكردن، بەڵام ئەوان لەهەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بەئەنجامێك بەردەوام دەبن.

بلینكن وتیشی، لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە وڵاتانی قەتەرو میسرو ئیسرائیل بەردەوام دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بەئەنجامێك تاكو ئاڵوگۆڕی دیلەكان بەئەنجامێك بگات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، وەڵامەكەی حەماس گەیشتۆتە هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكاو ئیسرائیل و قەتەرو میسر، ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەڕۆكی وەڵامەكەی حەماس هەلی سەركەوتنی تێدا نییەو جێبەجێكردنی ئەستەمە.

 

هه‌واڵی گرنگ