ئافرەتان چای سەوز بخۆنەوە، ئەم سوودانەی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتان چای سەوز بخۆنەوە، ئەم سوودانەی هەیە

 

 

بەهۆی سرووشتی ژنان و گۆڕانكارییە بایۆلۆژیەكانی ماوەی سووڕی مانگانە، دووگیانی، شیرپێدان و پاش وەستانی سووڕی مانگانە، ژنان زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆكی و نەخۆشییەكانی دڵ و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان هەیە، بۆیە پزیشكان لە پێناو مانەوەی تەندروستی ژنان بە جێگیری پێشنیاری خواردنەوەی چای سەوز دەكەن.

چا یەكێكە لەو خواردنەوانەی، كە لە جیهاندا دوای ئاو بە شێوەیەكی بەرفراوان دەخورێتەوەو چای سەوزیش بەڕێژەی (20%) دەخورێتەوە، سوودە تەندرووستییەكانی چای سەوز دەگەڕێتەوە بۆ دژە ئۆكسێنەرە سروشتییەكانی، واتە كاتێچین، كە پێكهاتەی فینۆلیكن و كاریگەری سوودبەخشی جۆراوجۆریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

چــای‌ سەوز یارمەتی جێگیربوونی تەندروستی دەدات، ئەم چایە گەڵاكانی‌ پێك دێت لە بەشە خۆراكیەكی گەورە، هەڵگری‌ پۆلی‌ فینۆلە كە وەك دژە ئۆكسانێكی‌ بەهێز كار دەكات.

ئەو ماددانە دژی نەخۆشی شێرپەنجەن‌ و بەرگری لەش بەهێز دەكەن، ڕێژەی شەكری خوێن هاوسەنگ دەكەن و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، جگە لەوەی كۆلیسترۆڵی دڵ و خوێن دادەبەزێنێت و دڵ لە جەڵتەو نەخۆشیە مەترسیدارەكان دەپارێزێت.

یەكێك لە بەهێزترین پێكهاتەكان، كە لە چای‌ سەوزدا هەیە گالاتیە، كە بۆ چارەسەری‌ نەخۆشیە جیاوازەكان بەكاردەهێندرێت، هەروەها چای‌ سەوز پێكهاتەیەكی‌ كەمی‌ كانزایی‌ تێدایە، خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە، هەروەها كاتێك ئامادە دەكرێت نابێت زۆر بمێنێتەوە، چونكە سوودەكەی لەدەست دەدات.

ژنان مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییە تەندروستییە ناوازەو تایبەتەكان دەكەن، وەك دووگیانی، شیرپێدان، سوڕی مانگانە، گەرمبوونەوە لە كاتی وەستانی سوڕی مانگانە، لاوازبوونی ئێسك دوای وەستانی سوڕی مانگانەو شێرپەنجەی مەمك و ملی منداڵدان و هێلكەدان، هەروەها زۆر زیاتر لە پیاوان تووشی هەندێك حاڵەت دەبن، وەك خەمۆكی و نەخۆشییەكانی دڵ و ناهەوسەنگی هۆرمۆنەكان، بۆیە پزیشكان لە پێناو مانەوەی تەندروستی ژنان بەجێگیری پێشنیاری خواردنەوەی چای سەوز بۆ ژنان دەكەن.

چای سەوز لە پزیشكیدا وەك یارمەتیدەرێكی كاریگەر بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنی گیرانی خوێنبەرەكان، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان و هێلكەدان، دابەزینی پەستانی خوێن، پووكانەوەی ئێسك، گۆڕانكاری لە خانەكانی ملی منداڵدان بەهۆی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ HPV، پەڵەی سپی لە پووك و خۆپاراستن لە نەخۆشی پاركینسۆن.

پاش خواردنەوەی ئاو، چا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەرچاوەی گرتووەو بۆتە زۆرترین خواردنەوە لە سەرانسەری جیهاندا، چای سەوزو چای ڕەش و چای ئۆلۆنگ لە هەمان ڕووەكی كامێلیا سینێنسیس دروێنە دەكرێن، بەڵام خاوەنی تایبەتمەندی جیاوازن.

 

هه‌واڵی گرنگ