چەند ڕۆژێكە، ترافیكەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بێ كارمەندنی هاتوچۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند ڕۆژێكە، ترافیكەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بێ كارمەندنی هاتوچۆن

ماوەی چەند ڕۆژێكە، بەهۆی بایكۆتی كارمەندانەوە ترافیكەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بێ كارمەندنی هاتوچۆن و ئەوەش كێشەی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست كردووە.

لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ماوەی چەند ڕۆژێكە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بایكۆتیان كردوەو سەرەتا بایكۆتەكە لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی دەستیپێكرد، بەڵام ماوەی سێ ڕۆژە كارمەندانی بنكەكانی هاتوچۆو ترافیەكان بایكۆتیان كردوەو بەو هۆیەوە كێشەی هاتوچۆ و قەرەباڵغی لەزۆربەی ترافیكەكان دروست بووە.

جێگەی باسە، هەر لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و تەندروستی و بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان دەستیپێكردوەو هۆكارەكەشی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەیە لەكاتی خۆیدا.

 

هه‌واڵی گرنگ