له زانستی ئابووریدا قه‌یرانی دارایی كاتیك روو ده‌دات كه كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر له ئارادا بێت بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووی ولات و ئه‌م چه‌مكه گریدراوه به داهات و وه‌به‌رهینان و كه‌رت و سێكته‌ره ئابووریهكانهوه ده‌توانیت بڵیت له زۆر ولاتدا كه‌م تا زۆر قه‌یرانی ئابووری هەیە و دێته ئاراوه ، هه‌موو قه‌یرانیكی ئابووری واتای قه‌یرانی موچه نیه بۆ نمونه له ولاتانی دراوسیمان توركیا و ئیران و له عیراقیش قه‌یرانی ئابووری هه‌یه به‌ڵام قه‌یرانی موچه نیه ! بگره شتیك نیه ناوی قه‌یرانی موچه بێت به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا 10 ساڵه و پێشتریش هه‌ر كات حكومه‌تی هه‌ریم موچه‌ی دابیت به فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران قه‌یرانێكی ده‌ستكردی دروستكردوه بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه موچه‌ی چه‌ند مانگیان نه‌دا و به‌ناوی ئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌ری بۆ موچه نه‌وی ناكات تییان په‌راند ! له دهسالی رابردووش‌دا هیچ میكانیزمیك نه‌ما نه‌یگرنه به‌ر بۆ سهرشۆركردن و زه‌لیلكردنی موچه‌خۆران ، سه‌ره‌تا بۆ چاوبه‌ست وشه‌ی پاشه‌كه‌وتیان به‌كارهینا ، تا كابینه‌ی نۆیه‌م به‌م میكانیزمه حكومهتتداریان كرد و له‌كابینه‌ی نۆشدا داهینانیان له پینه‌دانی موچه‌دا كرد ئه‌گه‌رچی به‌ڵینیان دا كه ئیتر فه‌رمانبه‌ر موچه‌ی دواناكه‌وێت ! له داهینانهكانیان ( ته‌مویل ، لێبرین ، دواخستن ، 9 مانگ له ساڵیك ، دوا هه‌مینیان به بارمته‌گرتنی موچه بوو ) ، هه‌موو ئه‌م وشه ناسازانه‌ی بواری ئابووری ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی بوو ، نه‌وت هه‌راج كرا و ئابووری سه‌ربه‌خۆ شكستی هینا ، كه‌رتی تایبه‌ت به شه‌خسی و حیزبی كرا ، بندیوار و سه‌ردیوار په‌یدابوون ، كه‌رتی كشت و كال كه گرنگترین كه‌رتی ئابووریه له كوردستاندا له پێشه‌وه‌ی فه‌رامۆش كراوه‌كان بوو ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دروستكراوی موچه له ماوه‌ی 10 سالدا به‌رده‌وامی هه‌بوو وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵین (زَادَ الگِّینَ بَلَّەً) قوره‌كه خه‌ستتر بوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی دروستكراوی موچه‌وه ، هه‌موو قه‌یرانێكی موچه قه‌یرانی دارایی لی ده‌كه‌ویته‌وه به‌لام پێچه‌وانه‌كه‌ی راست نیه مه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتیك به‌خۆی به‌یه‌كیانه‌وه ببه‌ستێت ! پاش بریاری دادگای فیدرالی ئێسته له‌به‌رده‌م موچه‌خۆرانی هه‌ریمدا ئاسۆیه‌ك كراوه‌ته‌وه و ئومیدیكی گه‌وره له‌سه‌ر بریاره‌كه دروست بوه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ریم كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن پشت به‌خوا ئه‌وه‌ی ناوی قه‌یرانی موچه‌یه كۆتایی هاتوه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بكریت به سیستمی بانكی و له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ریمدا نه‌بێت ! ئه‌وه‌ی ده‌مینیته‌وه قه‌یرانی دارایی و ده‌رهاویشته‌كانی قه‌یرانی دروستكراوی موچه‌یه ، ده‌سه‌لاتیك خۆی به خه‌مخۆری خه‌ڵك و ولات بزانی پلانی ده‌بێت بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندن و شكست و قه‌یران ده‌كات به ده‌رفه‌تیك بۆ هه‌ستانه‌وه ئه‌گینا پیدانی موچه نه ده‌سكه‌وته و نه شانازیه نه پیویست ده‌كات به مژدانه و به هه‌والی به‌په‌له بفرۆشرێته‌وه به هاولاتیان ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌سه‌لاته چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووریه به پلانیكی تۆكمه و گەشەپێدانی ئابوریە ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنیت ده‌توانیت به ده‌سكه‌وت بیفرۆشیته‌وه به هاولاتیان .