وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی ئاردی سفرەوە بڕیارێك دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی ئاردی سفرەوە بڕیارێك دەردەكات

وەزیری بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،  بڕیاردرا بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئاردی سفر،دەشڵێت لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم لە ناوخۆی عێراقدا ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئاردی سفر بەرهەم دەهێنین بە کوالێتییەکی بەرز و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ دوو شەممە 8_ی نیسان_ی 2024 ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی هاوردەكردنی ئاردی سفر لە وڵاتانی دیکەوە، دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە دانەوێڵەی ناوخۆیی.

باسی لەوەش كردووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمی نیشتیمانی، بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی وڵات، ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

ئەوەشی خستۆتەروو “لەڕێگەی پڕۆژەکەوە هاوردەکردنی نزیکەی سێ ملیۆن تۆن ئاردی سفر لە دەرەوەی عێراقەوە ڕادەگرن و لە ناوخۆدا بەرهەمی دەهێنن و لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە پێداویستییەکانی وڵات دابین دەكەین و دەگەینە بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر بە بەکارهێنانی دانەوێڵەی ناوخۆیی، هاوکات هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دیکە لە داهاتوودا”.

راشی گەیاندووە، لە ئەگەری سەرکەوتنی پڕۆژەکە، لە داهاتوودا هەموو جۆرەکانی ئارد لەڕێگەی دانەوێڵەی ناوخۆییەوە بەرهەم دەهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ