ئێران و ئەمریكا گفتوگۆكانیان دەستپێكردووەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران و ئەمریكا گفتوگۆكانیان دەستپێكردووەتەوە

كوردیو
 
ڕۆژنامەیەكی كوەیتی ڕایدەگەیەنێت،"ئێران و ئەمریكا گفتوگۆ ئەمنییەكانیان دەستپێكردووەتەوە،واشنتۆن داوای ڕاگرتنی حوسییەكان و تارانیش داوای ڕاگرتنی ئیسرائیلی كردووە". 
 
ڕۆژنامەی (الجریدة)ی كوەیتی بڵاویكردووەتەوە،"سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشكرایكردووە, ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران رۆژی چوارشەممەی رابردوو گەڕێكی تریان لە كۆبونەوە ئەمنییە ناڕاستەوخۆكان لە یەكێك لە وڵاتەكانی كەنداو ئەنجامداوە".
 
ئاماژە بەوەش دراوە،"لەكۆبوونەوەكدا باس لە ڕێگاكانی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییە ئیقلیمییەكان و پشتیوانیكردنی ئێران لە هێوركردنەوەی دۆخی غەززە كردووە, لە بەرامبەر زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی نەنووسراوی ئەتۆمی, كە پێشتر واشنتۆن و تاران لەسەری رێككەوتوون".
 
بە وتەی سەرچاوەكە, كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممە تەرخانكراوە بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانی هەردوولا, لەسەر بنەمای ئەوەی هەرلایەك دیراسەی داواكاری بەرامبەر بكات و لەكۆبوونەوەیەكی تردا وەڵامی یەك بدەنەوە.
 
لایەنی ئەمریكی پێشنیازی گەڕانەوەی بۆ رێككەوتنی پێشوو بۆ وەفدی ئێران كردووە, كە لە سەڵتەنەی عوممان ئەنجامیانداوە و داوادەكات ئێران پابەندبێت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرووی ( 3.67 %) و پابەندبێت بەو سنوورەی كە لەرێككەوتنی (2015) بۆی كێشراوە, لە بەرامبەر هەڵپەساردنی هەندێك لە سزاكان, كە واشنتۆن بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی, بەبێ‌ هیچ راگەیاندنێكی فەرمی".
 
لایەنی ئەمریكی داوای لە تاران كردووە فشار لەسەر هاوپەیمانەكانی بكات لە ناوچەكە بۆ هێوركردنەوەی هەڵكشانە ئەمنییەكان بەتایبەت لە دەریای سوور و پشتیوانی ئەو دەستپێشخەری میسر بكات بۆ ئاگربەست لە غەززە, هێوركردنەوەی دۆخەكە لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە باشوری لوبنان.
 
ئەمریكییەكان جەختیان كردووەتەوە، گەڕانەوە فەڕمی بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی وابەستەی ڕێكردنە هاوشانی ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی چالاكییە ئیقلیمییەكانی ئێران و پڕۆگرامە موشەكییەكەی و ڕەوانەكردنی فڕۆكەی بێفرۆكەوان و مووشەك بۆ ڕووسیا.
 
لای خۆیەوە, وەفدەكەی ئێران ڕایگەیاندووە،"هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە پێویستە پشتیوانی بێسنووری واشنتۆن بۆ ئیسرائیل كۆتایی پێبهێنێت و دەستبكات بە گرتنەبەری هەنگاوەكانی لغاوكردنی ئیسرائیل".
 
ئێرانییەكان جەختیان كردووەتەوە،"پشتیوانی دەكەن لە ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە لەگەڵ هەر ڕێككەوتن و ئاڕاستەیەك بۆ چارەسەری كێشەی فەلەستین كە ڕەزامەندی گەلی فەلستینی لەسەربێت هەروەها بۆ باشووری لوبنانیش".
 
وەفدەكەی ئێران هۆشداری داوە بە ئەمریكا لەوەی ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر باشووری لوبنان, ئەوا تاران دەستەوسان ناوەستێت و هەرچی لەتوانایدابێت دەیكات بۆ شكستپێكهێنانی هێرشی ئیسرائیل.
 
ئێرانییەكان بە وەفدەكەی ئەمریكایان وتووە،"دەبێت ئیسرائیل ئەوە بزانێت پرسی باشووری لوبنان بەتەواوی جیاوازە لە پرسی غەززە و حزبوڵڵای لوبنانیش بزوتنەوەی حەماس نییە".

 

هه‌واڵی گرنگ