ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەینێت، لەگەڵ دابەشکردنى موچە لە عێراق کە لە ١٨ى هەموو مانگێکەوە دەستپێدەکات، بەغدا موچەى هەرێمى کوردستان دەنێرێت.
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانى عیراق ڕاگەیاندووە، سبه‌ینێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكار چاره‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو بۆ ماڵپەری فەرمی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كرد، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی ووچه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، موچه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه له ١٨ تا ٣٠ مانگ موچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.